Ayhan Mehmet
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ساموس-AA
بەیانی ئەمڕۆ لە کەمپێکی پەنابەران لە دوورگەی ساموس سەربە یۆنان ئاگر کەوتەوە.
ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی سەند و خیوەتەکانی پەنابەرانی سووتاند.
دواتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام ٢٠ خیوەت بەتەواوی سووتان.
بەهۆی نائارامی کەمپەکەوە، پەنابەران گواسترانەوە بۆ شوێنێکی ئارام، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی بوونی حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوون نەخراوەتەڕوو.
جێی ئاماژەیە کەمپەکە نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ پەنابەر لەخۆدەگرێت.