Ata Ufuk Şeker
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2022
بڕۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا، حەوت بانکی رووسیای لە سیستمی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی پارە "SWIFT" دەردەکات.
ئەو سزا نوێیانەی یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە ئامادەی کردوون لە رۆژنامەی فەرمی یەکێتیی ئەورووپادا بڵاوکرایەوە و چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بەپێی ئەوەیش، Buna göre, Bank Otkriti, Novikombank, Promsvyazbank, Bank Rossiya, Sovcombank, VNESHECONOMBANK (VEB) و VTB BANK, SWIFT لە سیستمەکە دەردەکرێن.
- کارەکانی بانکەکان لە ماوەی ١٠ رۆژدا تەواو دەبن
لەژێر رۆشنایی بڕیارەکەدا، کاروباری بانکەکان لە ماوەی ١٠ رۆژدا کۆتایی دێت.
راستەوخۆ بەشداری رووسیا لە پرۆژەکانی سندوقی وەبەرهێنان قەدەغە دەکرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لیەن لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند ''ئەو بڕیارە گرنگەی ئەمڕۆ لەبارەی پچڕانی پەیوەندی بانکە رووسییەکان لەگەڵ "SWIFT" دەرکرا، ئاماژەیەکی دیکەی زۆر روون رەوانەی پوتین و کرملین دەکات''.
"SWIFT" کە ناوەندەکەی لە بەلجیکایە، کارەکانی نێوان دامەزراوە داراییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و ستاندارد بەجێ دەگەیەنێت.
لەئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و زیاتر لە ١١ دامەزراوەی دارایی کە پەیوەستن بە "SWIFT"ەوە بەشێکی زۆری پارەدانەکانیان لە دەرەوەی سنوور لە جیهاندا لە رێگەی ئەو سیستمەوە ئەنجام دەدەن.
دەرکردنی رووسیا لەو سیستمە، بە واتای ئەوە دێت کە کاری بازرگانیی دەرەکیی بانکە رووسییەکان لە دەرەوەی وڵاتەکە سەخت دەبێت.