Ata Ufuk Şeker,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
بڕۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرایکرد دەتوانن بە بڕی ٢٩٤ ملیار دۆلار تۆڵە لە ئەمریکا بکەنەوە ئەگەر بێت و واشنتۆن بڕیاری ئەوە بدات باجی گومرکی زیادە بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لە وڵاتانی ئەورووپاوە هاوردە دەکرێن.
ئەو نامەیەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ناکۆکییە دوولایەنە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ وەزارەتی بازرگانیی ئەو وڵاتەی ناردووە، دزەی پێکرا و لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گرتنەبەری رێکاری سەپاندنی باجی گومرکی زیادە لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبیل و پارچە یەدەگانەی رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت، بێ جێیە و لەڕووی ئابوورییەوە بێ مانایە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە سەرەتاییانەی ئەنجامدراون ئەگەر بێت و ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا ٢٥ باج بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبیل و پارچە یەدەگانەی کە لە ئەورووپاوە هەناردەی ئەو وڵاتە دەکرێن، ئەوا رەنگە ئەو بڕیارە ببێتە هۆی کاردانەوە لەڕێگەی گرتنە بەری ژمارەیەک رێکارەوە کە دەگاتە ٢٩٤ ملیار دۆلار.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.