Mustafa Melih Ahıshalı
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاری خوزستان رۆژئاوای ئێران به هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ژه‌هراویی بوون، بۆ 350 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران IRNA، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی شارۆچكه‌ی رامهورموز، شوكروڵڵا سه‌لمانزاده رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كانی راهورموز و ئهبولفارس به هۆی پیس بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ژه‌هراویی بوون، بۆ 350 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌لمانزاده رایگه‌یاند، هۆكاری ژه‌هراویی بوونی خه‌ڵكه‌كه به هۆی بڕانی ئاو بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر و دابینكردنی ئاو له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ره‌وه بووه.
نه‌خۆشه‌كان به هۆی سكچوون و تای زۆره‌وه په‌نایان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بردووه و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان كراوه.
داواكاری گشتیی رامهورموز، قاسم نه‌ژاد دوێنێ رایگه‌یاندبوو، 230 حاڵه‌تی ژه‌هراویی بوون به هۆی ئاوی پیسه‌وه تۆماركراوه.