Dildar Baykan Atalay
02 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2022
واشنتۆن - AA
بە سەدان موسڵمان کە لە دەوروبەری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا دەژین، بە مەبەستی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویح روویان له مزگەوتی ناوەندی ئایینی ئەمریکا (DCA) کە بە یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی وڵاتەکە دادەنرێت، کرد.
مزگەوتی ناوەندی ئایینی ئەمریکا کە نزیکەی نیو کاتژمێر لە ناوەندی واشنتۆنەوە دوورە، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانانی ناوچەکەی کۆکردەوە.
موسڵمانانی مزگەوتەکە کە لە چەندین میللەت و رەنگ و زمانی جیاواز پێکهاتبوون بە ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویح پێشوازییان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان کرد.
بڕیاریش وایە بۆ ئەمساڵ لە مزگەوتەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆراوی تایبەت بە مانگی رەمەزان رێکبخرێت.