Ali Cura
02 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2022
مۆسکۆ - AA
لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، موسڵمانان یەکەم نوێژی تەراویحی مانگی رەمەزانیان ئەنجامدا.
بەبۆنەی دەستپێکی مانگی رەمەزانەوە، موسڵمانان لە مۆسکۆ بە لێشاو روویان لە مزگەوتی ناوەندی شارەکە کرد.
ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە مزگەتی مۆسکۆ کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە تەنیا بە بەشداری کارمەندانی مزگەوتەکەوە ئەنجامدەدرا، ئەم رەمەزانە بۆ یەکەمجار بە کۆمەڵ نوێژی تەراویحی تێدا کرا، بەو هۆیەشەوە موسڵمانانی شارەکە بە جۆش و خرۆشەوە روویان لە مزگەوتەکە کرد.
بەهۆی ئەوەی مسوڵمانان بە کۆمەڵ روویان لە مزگەوت کرد شەقامەکانی بەردەم مزگەوتەکە قەرەباڵغیەکی تێکەوت و پۆلیس رێوشوێنی توندی لەبەردەم مزگەوتەکە گرتەبەر.
فەرمانگەی ئایینی موسڵمانانی رووسیا، پلانی بۆ چالاکی جۆراوجۆر داناوە بۆ موسڵمانانی شارەکە بە درێژای مانگی رەمەزان.
هەروەها بە شێوەیەکی نەریتی لە مزگەوتی یادەوەری لە پارکی سەرکەوتن لە مۆسکۆ چادر هەڵدراوە. لە چادرەکەدا یەکەم بەرنامەی بەربانگ سازدەکرێت.
لەو چالاکیيەدا زیاتر لە ١٠ وڵات تیایدا کلتوور و نەریتی خۆیان دەناسێنن.