Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
ئیدلب - AA
بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، چەکدارانی پەیەدە لە شارۆچکەی عەفرین پێنج گولـلە تۆپیان ئاراستەی خاڵێکی چاودێری دارەت عیزە کردووە لە نێوان ئیدلب و عەفرین کە بەدەست هێزەکانی سوپای تورکیاوەیە.
یەکێک لە تۆپەکان بە دووری ١٠٠ مەتر لە خاڵی چاودێریی سوپای تورکیاوە لە نزیک قەلای سەمعان داوێتی بەزەویدا و ئەوانەی تریش ناوچە سیڤیلنشینەکانی گرتۆتەوە.
پەلامارەکە لە خاڵی چاودێری، هیچ قوربانیەکی لێنەکەوتۆتەوە.
سوپای تورکیاش بە تەقەکردن بەرپەرچی پەلامارەکەی داوەتەوە.