Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
خۆپیشاندانه‌كانی دژ به ئیسلام كه بڕیاربوو له 36 ویلایه‌تی ئه‌مریكا له لایه‌ن پشتیوانانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ رێكبخرێت، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
گرووپی "ACT for America" كه له پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ پێكهاتووه و، به دژایه‌تیكردنی موسوڵمان ناسراوه و، رێپێوانی "دژ به شه‌ریعه‌تی" رێكخست كه مانگی حوزه‌یرانی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، پلانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه كه بڕیاربوو له 9ی ئه‌یلوولدا له 36 ویلایه‌تی ئه‌مریكا رێكبخرێت.
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه، ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكی-ئیسلامی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی موسوڵمان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئیسلامفۆبیا"دا وه‌سفكرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه كراوه.