Sarp Özer,Merve Yıldızalp
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، فكری ئشك رایگەیاند "ئه‌گه‌ر عه‌فرین به به‌رده‌وامی ببێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر توركیا، ئه‌وكاته توركیا دوودڵ نابێت له ئه‌نجامدانی هه‌رچییه‌ك کە پێویست بكات. به هه‌مان شێوه منبجیش. واته ئه‌گه‌ر لێره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر توركیا دروست بێت و پێویست بكات ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامبده‌ین، دوودڵی ناكه‌ین".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ره‌ته خه‌به‌ردا، ئشك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایەوە له‌باره‌ی رۆژه‌ڤ.
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌وه پرسیار له ئشك كرا و ناوبراو له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له سه‌ركه‌وتووترین قۆناغی مێژووی خۆیدایه.
فکری ئشك گوتی: "له 23ی ته‌مووزی 2015ه‌وه نزیكه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕیوه، له‌وكاته‌وه نزیكه‌ی 11 هه‌زار تیرۆریست كوژراون. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه. له‌به‌رئه‌وه سوپاسی سه‌رباز، پۆلیس، جه‌ندرمه و گوندپارێزانمان ده‌كه‌ین. له‌وێ به شێوەیەکی قاره‌مانانە خه‌بات ده‌كه‌ن".
- ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه پرسیار له ئشک كرا و له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، توركیا خاوه‌نی هێز و توانا و مافی هه‌موو جۆره سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسییه بۆسه‌ر خاكه‌كه‌ی.
فکری ئشک ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی پەیوەندییەکەدا ئەمەی بۆ وەزیری بەرگری ئەمریکا جمێس ماتیس باس کردووە و، گوتی: "ئەگەر بچووکترین تەقە لە عەفرینەوە لە تورکیا بکرێت بە پێی رێساکان بەرپەرچ دەدرێتەوە، ئەگەر عەفرین ببێتە جێگایەک بۆ هەڕەشەی بەردەوام لەسەر تورکیا ئەو کات تورکیا ناسڵەمێتەوە لەوەی کە پێویستە بیکات. بە هەمان شێوە لە منبجیش. واتە ئەگەر لەوێوە هەڕەشە لەسەر تورکیا دروست بێت و پێویست بکات ئۆپەراسیۆنێک لەوێ ئەنجام بدەین لەوە سڵ ناکەینەوە. سەرمەشقی کارەکانمان لەوێ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان و نەهێشتنی هەڕەشەکانە بۆسەر تورکیا. لەم بارەیەوە سەربازانمان، یەکە هەواڵگرییەکانمان و یەکە ئەمنییەکانی دیکەیشمان لە کارەکانیان بەردەوامن. لەمڕووەوە کەس مافی ئەوەی نییە گفتوگۆ لەسەر ئەو پێداگیریەی تورکیا بکات. لە ئاکامدا ئێمە لەو ناوچەیە دەژین، ئەو وڵاتەی کە زۆرترین زیانی لە هەڕەشەکانی تیرۆر پێگەیشتووە تورکیایە. لەمبارەیەوە هیچ لایەنێک جگە لە تورکیا مافی هەڵوێستێکی جیاواز یان هەڵسوکەوتێکی جیاوازی نییە".
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە پاشەکشەکردنی سەربازانی رووسیاش دەکەن لە عەفرین ئشک گوتی: "تاکو ئێستا شتەکان بە تەواوی دیار نین، بەڵام کۆبوونەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن".
فکری ئشک بەڵێنەکانی ئەمریکا و رووسیای لەبارەی پاشەکشەکردنی چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە/پەگەیە بە بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بە مکوڕی و پێداگیرییەوە چاوەڕوانی بردنە سەر ئەو بەڵێنانەیان دەکەن.