لەگەڵ لەسێدارەدانی زێندانیانی سیاسیی کورد لە ئیران نارزایەتییەکان لە ھەموو جیھان ئاراستەی حکومەتی ئیران دەکرێ و ھیچ وەلامێکیش لەلایەنی ئێرانەوە نیە.
ئەمڕۆ بە ئامادەبونی نوینەری رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق عەدنان ئەنوەر بگ و چیمەن رەفیق عەبدولکەریم لە فیدراسیونی رێکخراوی مەدنیەکان لە شاری ھەولێر لەبەردەم کونسوڵخانەی ئیران خۆپیشاندانێک رێکخرا و نامەیەکی توندی نارزایی لە رێگای کونسولخانەی ئیران ئاراستەی سەرۆکوماری ئیران حەسەن روحانی کرا و تیایدا داواکرا لەسێدارەدانی زیندانیان و بیر و رای سیاسی لە ئیران رابگیرێ.
عەدنان ئەنوەر لە لێدوانێکدا لەبەردەم کونسولخانەی ئێران بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "لە ئێران مافی مروڤ پێشێڵ دەکرێ، ھەرچەندە خەڵکی ئیران چاوەڕێی ئەوە بوون حەسەن روحانی زیاتر ئازادیەکان بەرفراوان بکا، بەڵام بە داخەوە ھەر لەگەڵ ھاتنی ئەو سەرۆکومارە سێدارەدان دەستی پێکردەوە و ئێمە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو کارە نامروڤایەتیە شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین کە حکومەتی ئیرانیش وەڵامی ھەبێ."
ھەروەھا عەدنان گوتی: "ئێمە بەردەوام لە ھەوڵدایین بۆ ئەوەی حکومەتی ئێران دەست لە سێدارەدان بکشێنێتەوە و پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی خوی بکا و ئێمە چەندین خۆپیشاندانمان لە بەردەم کونسولخانەی ئیران کردوە و چەندھا پەیام و داواکاریمان داوەتە یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوکان بۆئەوەی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد لە ئیران رابگرێ."
ھەروەھا عەدنان بەمجۆرە وەلامی کونسولیەی ئێران سەید حوسینی خستەروو کە گوتوویانە: "ئەو سێدارەدانانە لە پێناو ئیسلام و دژی خوایە ئەو زیندانیانە تەنیا سزا دەدرێن و ھیچ کەسێک لە سەر بیر و ڕای سیاسی لەسێدارە نادرێ و ئەوانە لە سێدارەدراون گروپی موخەدرات و مادە بێھوشکارەکانن."