Çiğdem Alyanak,Etem Geylan,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لەبارەی بڕیاری لووتکەی سۆچی سەبارەت بە سووریا رایگەیاند "ئێستا گەیشتوونەتە ئەو خاڵەی ئێمە دەمانەویست و دەیانەوێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکرێن. ئەگەر چارەسەر بکرێن زۆر باشە و بەختەوەر دەبین. لەگەڵ یەکپارچەیی سووریا و عێراق داین. دەمانەوێت تورکیا لە کەشێکی ئاشتیانەدا لەگەڵ هاوسێکانی بژی و لەم پێناوەشدا ئەوەی لەدەستمان بێت درێغی ناکەین".
دوای بەسەرکردنەوەی بەندەری ئامبارڵی لە ئیستانبوڵ، کڵچداردئۆغڵو بۆ میدیاکاران دوا.
لە وەڵامی پرسیاریک لەبارەی بڕیاری لووتکەی سۆچی سەبارەت بە سووریا، کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە هەر لە سەرەتاوە ویستوویانە کێشەکانی سووریا چارەسەر بکرێن و گوتی: "ئێمە لە ساڵی ٢٠١٣ ویستمان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سووریا لە تورکیا ببەسترێت و بانگهێشتی رووسیا، ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی و لایەنە سوورییەکان بکرێن و چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەویست. ئێستا گەیشتوونەتە ئەو خاڵەی ئێمە دەمانەویست و دەیانەوێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکرێن. ئەگەر چارەسەر بکرێن زۆر باشە و بەختەوەر دەبین. لەگەڵ یەکپارچەیی سووریا و عێراق داین. دەمانەوێت تورکیا لە کەشێکی ئاشتیانەدا لەگەڵ هاوسێکانی بژی و لەم پێناوەشدا ئەوەی لەدەستمان بێت درێغی ناکەین".