Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
ئەسینا - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە ناخوازێت درز بکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و رایگەیاند "تورکیا هاوبەشێکی گرنگە لە زۆرێک لەو کێشانەی تووشیان بووین بە تایبەتی کێشەی کۆچبەران و هەڕەشەکانی تیرۆر".
بەر لەوەی سەردانی ئەسینا بکات، ئیمانوێل ماکرۆن بۆ رۆژنامەی کاتیمەرینی یۆنانی دوا.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا کێشەی تێکەوتووە و تورکیا خۆی لە یەکێتیی ئەورووپا دوورخستۆتەوە و گوتیشی: "بەڵام ئاواتەخواز نیم درز بکەوێتە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا. تورکیا هاوبەشێکی گرنگە لە زۆرێک لەو کێشانەی تووشیان بووین بە تایبەتی کێشەی کۆچبەران و هەڕەشەکانی تیرۆر".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە پەیوەندی بەردەوامی هەیە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.
لە بارەی رێککەوتننامەی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە کۆچبەران، ئیمانوێل ماکرۆن گوتی: "بەدڵنیاییەوە رێککەوتننامەکە ئەنجامی باشی لێدەکەوێتەوە. بە تایبەتی گوشارەکانی سەر یۆنان کەمدەکاتەوە کە بەر لەهەر شوێنێک کێشەی بۆ ئەو وڵاتە دروست دەکرد".