بەغداد
سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا محەمەد ئیبراهیم بەیاتی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراقی لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە لەگەڵ بەرپرسانی ههرێم بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی کەمپیێکی تایبەت بە مەشقپێکردنی یەکەیەکی سەربازی نوێ کە ئامانجیان هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعشە لەموسڵ و وهدهرنانیان لهو شاره.
بەیاتی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو یەکەیە ١٠ هەزار کەس لەخۆ دەگرێت و ئامانجیان دەرکردنی چەکدارانی داعش دەبێت لە ناو شاری موسڵ و لە ئێستادا نزیکەی ٤ هەزار و ٥٠٠ كهس لە ئەندامانی پێشووی ئاسایش و کەسانی خۆبەخش لە چواردەوری موسڵ ئامادەن کە چاوەڕێ دەکرێت لە و کەمپەدا مەشق و راهێنان ببینن.
گروپە چەکداریەکان بەسهرۆكایهتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستیان گرتووە بەسەر شاری موسڵ و چەندین ناوچەی دیكهی عێراق و تائێستاش شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و داعشدا بەردەوامە، ماوەیەکیشە سوپای عێراق و ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش دەستپێکردووە.