Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف پەسەندکردنی داواکاریی وڵاتەکەی بۆ گرتنەبەری رێوشوێن سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا لە لایەن دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە، بە شکستێکی دیکەی ئیدارەی واشنتۆن ناوبرد.
لە تویتێکدا کە لە رێگەی هەژماری تایبەتیی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، محەمەد جەواد زەریف، رایگەیاندووە "باڵاترین دادگای نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاریدا ئەمریکا پابەند بێت بە بەرپرسیارێتییەکانی کە لە رێگەی دووبارە سەپاندنی سزا بەسەر گەلی ئێراندا دوای ئەوەی لە رێککەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە، پیشێلی کردبوون. ئەمە شکستێکی دیکەی حکوومەتی ئالوودەی سزای ئەمریکا و سەرکەوتنی سەروەریی یاسایە".
زەریف بەپێویستیشی زانیوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێکەوە لەبەرامبەر سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکادا هەنگاوبنێن.