Mazın Asad
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھێرشکردنە سەر موسڵمانانی ئاراکان رایگەیاند: "ئەم رووداوەی دوایی لەبارەی بەنگلادیش زۆر ئازاربەخشە. ئێمەش زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم رووداوە دەکەین. ئەم رووداوە لەلای دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان باس دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەی ئەردۆغان لە پەخشی تایبەتی بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی وەک سەرکۆماری تورکیا، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ئەردۆغان لەبارەی ھێرشکردنە سەر موسڵمانانی ئاراکان رایگەیاند "بەداخەوە جیھان لە ھەمبەر میانماڕ کوێر و نابیستە. نابینێ و نابیستێ. ئەم رووداوەی دوایی لەبارەی بەنگلادیش زۆر ئازاربەخشە. بەپێی ئەو زانیارییانەی وەرگیراون، بە داخەوە زیاتر لە سێ ھەزار مرۆڤ مافیان خوراوە و ھەنگاو ھاوێژراوە بۆ ئەوەی بمرن. ئێمەش زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم رووداوە دەکەین. ئەم رووداوە لەلای دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان باس دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە گۆڕانکاری لە دەزگای ھەواڵگری میت، گوتی: "ئایا ئەو کەسەی کە سەرۆکی دەوڵەتە، نابێ گرنگترین زانیارییە ھەواڵگرییەکان بزانێ؟ ئەگەر سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری بە پلە یەک سەر بە سەرۆکی دەوڵەت نەبێت، ئەوا ئەم دەوڵەتە توانای جوڵەکردنی لەدەست دەدات. بۆ ئەوەی توانای جوڵەکردن لەدەست نەدەین، پێویستە لە کاتی پێویست زانیاری ھەواڵگریی بە ئێمە بگات بۆ ئەوەی ئێمەش بەپێی پێویست ھەنگاوی خۆمان بھاوێژین. سەیری گشت دەوڵەتە گەورەکان بکەن، دەزگای ھەواڵگریی راستەوخۆ بە سەرۆکی دەوڵەتەوە بەستراوەتەوە".