Muhammet Ali Kemal
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
ریزە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی پارێزگای ریزەی کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەیشتنیدا بە بینای پارێزگا لە لایەن پارێزگاری ریزە، ئەردۆغان بەکتاش-ەوە پێشوازیی لێکرا و لە چوونە ژوورەوەیدا سڵاوی لە تیمی پۆلیسیی پێشوازییکردن لێی، کرد.
لە کۆبوونەوەیەکیشدا کە ئەردۆغان لەگەڵ پارێزگاری ریزە ئەنجامیدا هەریەک لە وەزیری لاوان و وەرزش، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، حەیاتی یازجی ئامادەبوون و کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو و ماوەی یەک کاتژمێر و ٣٠ خولەکی خایاند.
ئەردۆغان لە کاتی جێهێشتنی بینای پارێزگادا، سڵاوی لەو هاووڵاتییانە کرد کە چاوەڕێیان دەکرد.