Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له گوتارێكیدا كه له كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی پارته‌كه‌ی پیشكهشیكرد، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو، ئه‌و رێپێوانه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له 15ی حوزه‌یراندا ده‌ستیپێكرد و، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له 9ی ته‌مووزدا له ئیستانبوڵ كۆتاییهات و، گوتی: "ئه‌و رێپێوانی دادپه‌روه‌ریه، رێپێوانێكی جه‌هه‌په نییه. رێپێوانی ملیۆنانه كه‌سه كه تینوی دادپه‌روه‌رین. رێپێوانی ملیۆنان كه‌سه كه له وڵات‌دا به‌دوای ماف و دادپه‌روه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و رێپێوانه، رێپێوانی ملیۆنان كه‌سی تینوی دادپه‌روه‌رین".
كڵچدارئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه پاش رێپێوانه‌كه بانگه‌وازێكی دادپه‌روه‌ریان پێشكه‌ش كردووه كه 10 خاڵی له خۆگرتووه، هه‌روه‌ها گوتیشی: "من بۆ جهههپهییهكان رێپێوانم نه‌كرد. من رێپێوانم كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی دادپه‌روه‌ری 80 ملیۆن كه‌س. له‌و رێپێوانه‌دا هه‌موو خاوه‌ن باوه‌ڕ و شوناسه‌كان به‌شداریان كرد".