Mohamad Misto,Rewa Mahmut Hasan
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
حه‌سه‌كه - AA
هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده به هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا درێژه‌ی هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شەوی رابردوو، ئەمریکا 112 بارهه‌ڵگر هاوكاری بۆ په‌یه‌ده رەوانە كرد له باكووری ره‌ققه.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له حه‌سه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌وی رابردوو، 112 بارهه‌ڵگر كه هاوكاری سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبوو له سنووری عێراقه‌وه هاتوونه‌ته حه‌سه‌كه‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دایه.
كاروانی هاوكاریه‌كه پێكهاتبوو له‌و ههمهڕانهی کە سوپای ئه‌مریكا به‌كاریان ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی مامناوه‌ند.
ماوه‌یه‌كه گواستنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان به تایبه‌تی له كاته‌كانی شه‌ودا و به بارهه‌ڵگری داپۆشراو ئه‌نجام ده‌درێن.
پێش ئه‌م كاروانه 909 بارهه‌ڵگر هاوكاری راده‌ستی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده كراوه كه له 5ی حوزه‌یراندا، 60 بارهه‌ڵگر و له 12ی حوزه‌یراندا، 20 بارهه‌ڵگر و له 16ی حوزه‌یراندا، 50 بارهەڵگر و له 26ی حوزه‌یراندا، 120 بارهه‌ڵگر و له 5ی ته‌مووزدا، 82 بارهه‌ڵگر و له 9ی ته‌مووزدا، 102 بارهه‌ڵگر و له 13ی ته‌مووزدا، 95 بارهه‌ڵگر و له 17ی ته‌مووزدا، 100 بارهه‌ڵگر و له 22ی ته‌مووزدا، 100 بارهه‌ڵگر و له 27ی ته‌مووزدا، 80 بارهه‌ڵگر و له 31ی ته‌موزدا، 100 بارهه‌ڵگر.
بە پێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەیەکەوە لە پێنتاگۆنەوە دەستی کەوتووە، لیستی ئەو چەکانەی دەدرێتە یەپەگە، بەم چەشنەیە، 12 هەزار کڵاشنکۆف. شەش هەزار تفەنگی مەکینە، سێ هەزار و 500 تفەنگی مەکینە قورس، سێ هەزار RPG-7، هەزار AT-4 یان SPG-9.235 تۆپی هاوەن، 100 تفەنگی قەناس، 450 دوربینی PV-7.
ئۆپەراسیۆنی پێداگیری سروشتی هێزی ئەرکی یەکگرتوو کە ئەمریکا رابەرایەتی دەکات شەشی حوزەیرانی رابردوو رایگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنی رەققە دەستی پێکردووە و ئەمریکاش لە نیسانی 2016ەوە تائێستا هاوکاری سەربازیی رەوانەی یەپەگە دەکات.