Sinan Uslu,Rewa Mahmut Hasan
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی و سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەر بە پارتەکەی، کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای سەرەکی ئاک پارتی بەڕێوەچوو.
لە پرۆگرامەکەدا، ٥١ پەرلەمانتار لە ١٨ پارێزگاوە لە ژەمی بەیانیدا دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاند.
بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، هاوکات پەرلەمانتارانی پارێزگاکانی ئادیامان، ئاگری، ئاماسیا، ئانتالیا، ئارتڤین، بارتین، بینگۆل، چاناکالە، چانکری، چۆروم، دوزجە، گیرەسون، ئیدر، کرکالە، قۆنیا، مێرسین، ترابزۆن و زۆنگولداک-یش ئامادەبوون.