Zana Natık Kerem
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
مەزار شەریف ــ AA
لە میانی شەڕو پێكدادانێكدا لە نێوان پۆلیس و چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەزای ئیمام ساحب سەربە ویلایەتی قندوز باكووری ئەفغانستان، شەش پۆلیس و ١٠ چەكدار كوژران.
قایمقامی قەزای ئیمام ساحب، عیمادەددین قورەیشی رایگەیاند كە چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشیانكردە سەر ژمارەیەك بنكەی پۆلیس لە ناوەندی قەزاكە و بە هۆی شەڕو پێكدادانێكەوە، شەش پۆلیس و ١٠ چەكداری تاڵیبان كوژران.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە هێزی پشتیوانی رەوانەی ناوچەكە كرا و ئۆپەراسیۆن دژبە چەكدارانی تاڵیبان دەستی پێ كرد.
لە بەرامبەردا بزووتنەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە چەكدارانی توانیویانە پێنج بنكەی پۆلیس لە ناوەندی قەزای ئیمام ساحب كۆنتڕۆڵ بكەن.