Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر رایگەیاند "دەیانەوێت ئێران لە کۆبوونەوەکانی لۆزان کە لەبارەی قەیرانی سووریا ئەنجامدەدرێت، ببینن".
لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر باسی لە کۆبوونەوەی لۆزان کرد کە بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری لۆزان لە سویسرا لە بارەی قەیرانی سووریا ئەنجام بدرێت.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بەشداری کۆبوونەوەکان دەکات یاخود نا، تۆنەر گوتی: "بڕیاری بەشداریکردن وڵاتان خۆیان دەیدەن بەڵام تاوەکو ئێستا ئێران راینەگەیاندووە کە بەشداری دەکات یاخود نا، ئێمە ئاواتەخوازین کە نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەکان ببینین".