ئورفا
ئەندامان و لایەنگران و پەرلەمانتاری هەدەپە ئیبراهیم ئایهان لە مەڵبەندی پارتەکەیان لە شارۆچکەی خاڵفەتی کۆبوونەوە و پاشان بەرە و گوندی عومەرلی شوێنی لەدایک بوونی ئۆجەلان بەڕێکەوتن.
گرووپەکەی هەدەپە، سەردانی ئەو ماڵەیان کرد کە ئۆجەلان تێیدا لەدایک بووە و ئافرەتانی بەشداربوو، کێکی یادی لەدایک بوونی ئۆجەلان-یان بڕی و دابەشیان کرد بەسەر ئامادەبوواندا.
لەکاتی کۆبوونەوەی ئەو گرووپەدا، رێوشوێنی ئەمنی گیرابووە بەر، بۆ رێگری کردن لە هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراو.