Kemal Karadağ,Rewa Mahmut Hasan
24 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
بە پێی بڕیارنامەیەک کە مامەڵەی یاسای لەگەڵ دەکرێت و لەچوارچێوەی بارودۆخی نائاساییدا دەرکراوە، ئەو زیندانیانەی بە تاوانی دژایەتیکردنی دەزگا فەرمییەکان بەندکراون لە بەندینخانەکاندا، جلوبەرگی تۆمەتباریان لە رەنگی رەساسی و بادەمیان لەبەر دەکرێت لەکاتی دادگایی کردنەکانیاندا.
بە پێی بریاری ژمارە ٥٢٧٥ی بڕیارنامەی ٦٩٦ کە مامەڵەی یاسای لەگەڵ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکراون یان تاوانبارکراون لە میانی گواستنەوەیان بۆ دانیشتنەکان لە دەرەوەی بەندینخانە، ئەو جلوبەرگانەیان لەبەر دەکرێت کە لە لایەن بەندینخانەوە بۆیان دابین دەکرێت.
بە پێی بڕیارنامەیەک کە مامەڵەی یاسای لەگەڵ دەکرێت و لەچوارچێوەی بارودۆخی نائاساییدا دەرکراوە ئەو زیندانیانەی بە تاوانی دژایەتیکردنی دەزگا فەرمییەکان، هەوڵدان بۆ گۆڕینی سیستەمی وڵات و بۆ ئەو مەبەستەش توندوتیژی بەکار دەهێنێت و ئێستا بەندکراون لە بەندینخانەکاندا، جلوبەرگی تۆمەتباری لە رەنگی رەساسی و بادەمیان لەبەر دەکرێت لە کاتی دادگایی کردنەکانیاندا.