Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
به‌رلین - AA
له شاری هایدلبێرگ باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا، به ته‌ماته هێرشكرایه سه‌ر سه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ.
له میانی به‌شداریكردنی له میتینگێكدا كه پارته‌كه‌ی له شاری هایدلبێرگ سەر بە هەرێمی بادن-ڤویرتمبێرگ باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی ئهیلوول رێكیخستبوو، مێركڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له میانی گوتاردانهكهیدا له‌نێو قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌وه دوو ته‌ماته‌ی بۆ هه‌ڵدرا كه یه‌كێكیان به‌ر چاكه‌ته‌كه‌ی كه‌وت.
ئه‌نگێلا مێركڵ به‌و هێرشه هیچ خۆی تێكنه‌دا و، به ئارامی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌دا له‌سه‌ر شانۆ مایه‌وه.
لای خۆیه‌وه پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌ماته‌كان له ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه هه‌ڵدراون و، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه.