Hemin Hüseyin
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
هەولێر-AA
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە سەردانێک بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوت و ئامانج لەو سەردانەش بەشداریکردنە لە لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی لە سویسڕا.
لە ھەواڵەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمدا ھاتووە: "لە سەردانەکەیدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە داڤۆس دەکات کە لە رۆژانی ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوەدەچێت و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرکردە بەشداربووەکاندا ئەنجام دەدات".
جێی ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەریەک لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا، یاوەری شاندەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەبن.