هه‌ولێر / شوان سدیق
دوای نیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له هه‌ردوو میحوه‌ری باشیك و خازر كرد.
بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش رایگه‌یاند: "پێزانینی خۆم بۆ ڕۆلێ قارەمانانەی فەرماندە و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان دەردەبڕم و ئازایەتی و بوێریی ئێوە سەری هەموومانی بەرز کردەوە".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: "به‌ر له 2715 ساڵ كورد له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی تێكۆشاوه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ری زووحاكی پانكرده‌وه، تا گه‌یشتۆته سەید عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، شێخ سه‌عیدی پیران، سه‌ید ره‌زا، شێخ مه‌حموودی نه‌مر، پێشه‌وا قازی، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و مه‌لا مسته‌فای بارزانی ئه‌مڕۆش رۆڵه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی به‌رخودان له كۆبانێ تا شنگال و خانه‌قین مێژوویان چەندبارە كرده‌وه، كه توانییان گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهان تێكبشكێنن و هه‌موو دنیا پێیان سه‌رسام بێت".
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی: "ئێستا تیرۆریستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر لاواز دەبن و ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پیشمەرگە تێک شکا و ئێستا توانای ئەوەیان نەماوە ببنە هەڕەشە لەسەر کوردستان".
بارزانی رێنمایی دایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و رایگه‌یاند "پابەندی ڕەوشتی بەرزی کوردایەتی بن و نابێ بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بدرێت بێ ڕێزی بەتەرمی کوژراوانی دوژمن بکرێت".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ عه‌مید به‌هرام عه‌ریف یاسین بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند "هاتنی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه بووه، له‌نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزمان لێ بكا‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر بكاته‌وه".
عه‌مید به‌هرام گوتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێم وتوویه‌تی داعش توانای به‌رگری نه‌ماوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیك سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆریستان‌دا به ده‌ست ده‌هێنین".
عه‌مید به‌هرام كه به‌رپرسی میحوه‌ری باشیكه باسی له‌وه‌شكرد سه‌رۆكی هه‌رێم باسی هاوكاری سه‌ربازیی كردووه و گوتویه‌تی: "سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش به‌شێكی بۆ هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، دڵنیابن هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن لههاوكاریمان و بۆ له‌مه‌ودواش هاوكارییه‌كانیان زیاتر ده‌بێت".