ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان فرناردۆ فیلۆنی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی کرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د پێشوازی لێ كرا.
هاتنی نوێنه‌ری شاندی ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووه‌م جاره و له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌باره‌ی ره‌وشی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان و پرسی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی كاروباری ئایینی له‌هه‌رێم گفتوگۆیان كردووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یوسف محه‌مه‌د گوتی "به‌خێرهاتنی نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان ده‌كه‌ین، ئه‌مه دوومین جاره سه‌ردانی هه‌ێمی كوردستان دەکات، بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش زێدی خۆیه‌تی. مەسیحییەکان به‌درێژای هه‌زاران ساڵ له‌م ناوچه‌یه ژیاون، ئێمه‌ش ئامانجامانه مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بژین و بمێننه‌وه. ئێرە ناوچه‌یه‌كه هه‌موو شارستانییه‌ته‌كانی تێدا له‌دایك بووه".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی له مه‌سحیه‌كان پیرۆز كرد به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان هیواشی خواست جه‌ژنی داهاتوو له‌شاری مووسڵ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كان بكه‌نه‌وه.
دواتر نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان فرناردۆ فیلۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هاوڕام له‌گه‌ڵ قسه‌كانی به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و زۆریشم پێخۆش بوو لێره‌وه گوێبیستی ئه‌و قسانه بووم چونكه په‌رله‌مانی كوردستان، شوێنی پێكه‌وه ژیان و كاركردنه.
گوتیشی "پیرۆزبای جه‌ژنی قیامه له مه‌سحییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه ئێستا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره بوون".
باسی له‌وه‌شكرد "ئامانجی هاتنم پێش هه‌موو شتێك ده‌مانه‌وێ ئه‌وان لێره بمێننه‌وه، مه‌سحییه‌كانی كوردستانیش داوای مانه‌وه ده‌كه‌ن نه‌ك بڕۆن بۆ وڵاتێكی تر".
هه‌روه‌ها فرناردۆ فیلۆنی گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی باشی ئاواره‌كانی كردووه، بیگومان وڵاتانی خێرخواز و رێكخراوه‌كانیش هاوكارییان كردوون، به‌ڵام پاراستنی ژیانی ئاواره‌كان بێگومان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه.