هه‌ولێر / شوان سدیق
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مین، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یوسف محه‌مه‌د، پیشه‌وه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌زگای كاروباری مینی له هه‌رێمی كوردستانی به پێشمه‌رگه وه‌سفكرد.
له رۆژی جیهانی مین، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د به یاوه‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای كاروباری مینی هه‌رێم سیراج بارزانی له هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی ئیحسان عه‌بدولقادریان كرد كه یه‌كێكه له پسپۆڕانی مین و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست داوه، ئێستاش كارمه‌ندی ده‌زگای كاروباری مینه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كارمه‌ندان و پیشه‌وه‌رانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و چاونه‌ترسن، له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا، كهبوێرانه هاوكاری سهركهوتنهوهكانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه".
یوسف محه‌مه‌د راشیگه‌یاند په‌رله‌مانی كوردستان كاری جددی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشه‌وه‌رانی مین ده‌كات كه‌پێشتر خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه و ئێستا له‌به‌رده‌ستی لیژنه پهیوهندارهكاندایه".
رۆژی 8ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2005 كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاڕیدا رۆژی چواری نیسان بكاتە رۆژێكی جیهانی بۆ هۆشیاركردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین.