سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاریی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری کەرکووک محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود له گفتوگۆیه‌كی ئاژانسی ئانادۆڵو، دواین رووداوی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ره‌وشی سیاسی له ناوچه‌كه شرۆڤه ده‌كات.
له سه‌ره‌تادا محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود باسی له دواین پێشڕه‌وی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد له سنووری كه‌ركووك و رایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 9ی مانگ ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێی نایه رۆژی چواره‌م هەتا ئێستاش هێزه‌كانمان پێشڕەوی باشیان كردووه، له باشووری كه‌ركووكدا پێشمەرگەکان ناحیه و ژماره‌یه‌ك گوندیان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه هەتا نزیك سنووری ریاز".
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "هێزه‌كانی داعش تێك‌شكاون، وه‌ریان رووخاوه، دوێنێ شه‌و به‌بێ ته‌قه ناحیەی نه‌هره‌وان و چه‌ند شوێنێكی تریان چۆڵ كردبوو له سنووری داقووق. ئه‌م شه‌ویش چه‌ند گوندێكی تریان چۆڵ كردبوو به‌گشتی هێزه‌کانی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌زای حه‌ویجه".
محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود له‌و لێدوانەی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، زانیاری زیاتری له‌باره‌ی چه‌كدارانی داعش خسته‌ڕوو هەروەها گوتی: "داعش چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان هه‌یه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كردوه، ئه‌وان هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌ماوه له ناوچه‌كه".
حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه هێزیان هه‌یه سەرپەرشتیاریی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری کەرکووک ده‌ڵێت: "هەتا ئێستا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان ئێمه و ئه‌واندا نه‌كراوه، پێشمه‌رگه به‌ته‌نیا شه‌ڕ ده‌كات".
گوتیشی "له ناوچه‌كه سوپای عێراق نییه ره‌نگه هه‌وڵ درابێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی پێكه‌وه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ین، تا ئێستا پێویستیمان به‌حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه. هه‌ركاتێك پێویستمان پێیان بوو ئاگەداریان ده‌كه‌ینه‌وه".
شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌دوای مانگی ئابی پارساڵه‌وه دروستبووه، له‌و ماوه‌یه‌دا داعش توانیویه‌تی نزیك ببێته‌وه له شاری كه‌ركووك و هەتا ئێستاش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و پارێزگایه بوونیان هه‌یه.
سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری کەرکووک له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "داعش له ناوچه‌ی كوردستانی بوونیان هه‌یه به‌تایبه‌تی له حه‌ویجه كه ئێستا ئه‌وانی تێدایه به‌شێكه له خاكی كوردستان، به‌گشتی له هه‌ندێ شوێن 10 كیلۆمه‌تر خاكی كوردستان له ده‌ست داعشه. له هه‌ندێ شوێنی تر به‌تایبه‌تی كه له زنجیره چیای حه‌مرین ده‌ست پێ ده‌كات ٣٠ كیلۆمه‌تر خاكی كوردستان به‌ده‌ست داعشه".
سه‌باره‌ت به ئایندهی ناوچه‌كه و دروستبوونی حەشدی شه‌عبی محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود گوتی: "پێموانییه شه‌ڕ له نێوان ئێمه و شیعه‌دا روو بدات چونكه هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی به‌ده‌سته هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌ش له رووی مێژوویی و جوگرافیه‌وه خاكی كوردستانه و شیعه‌ش له‌و سنووره‌دا زۆر نین. هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی مووسڵ و تكریت و دیاله و كه‌ركووكیش نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌سی لێ ده‌ژی. شیعه‌كان شه‌ش كورسیان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆیه شیعه به مه‌ترسی نازانین له‌سه‌ر كورد و ناوچهکەش به‌گشتی".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كورد مه‌به‌ستیه‌تی ناوبراو لە کۆتاییدا ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له كه‌ركووك هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن، ره‌نگه هه‌ندێ بابه‌ت كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیاسی و هاوكاریی هاوپه‌یمانانه‌وه هه‌بێت به‌ڵام ده‌توانین هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كان كه داعشی تێدایە، كۆنتڕۆڵیان بكه‌ینه‌وه".