واشنتۆن
لە روونکردنەوەیەکدا فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان چەند ئامانجێکی داعشیان پێکاوە.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئەنجامدا چوار ئۆتۆمبێلی هەمەر و زرێپۆشێ و دوو بارهەڵگر کە یەکێکیان دۆشکەی لەسەر بووە تێکشکێنراون.
لە دوای هێرشە ئاسمانییەکەش سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکان بە شێوەیەکی ئاسایش پارێزرا و گەیشتونەتەوە فڕۆکەخانەی خۆیان.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە سوپای ئەمریکا تا ئەمڕۆ ١٣٣ هێرشی ئاسمانیی ئەنجام داوە لە عێراقدا بە گشتیی، بۆسەر چەکدارانی داعش.