Dildar Baykan
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ داواى لە رووسيا، سووريا و ئيران كرد هێرشەكانيان بۆ سەر ئيدلب رابگرن و گوتى: "توركيا كار بۆ راگرتنى كۆمەڵكوژييەكە دەكات".
ترەمپ، لە رێى هەژمارى فەرميى خۆى لە تويتەردا، دەربارەى هێرشەكانى رژێمی سووريا، رووسيا و ئێران بۆ سەر ئيدلب توێتێكى بڵاوكردەوە.
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، لە تويتەكەيدا نووسيبووى: "رووسيا، سووريا و ئێران، لە ئيدلب هەزاران مرۆڤى بێتاوان دەكوژن و خەريكى كوشتنن، ئەمە مەكەن. توركيا كار بۆ راگرتنى ئەم كۆمەڵكوژييە دەكات".