Ramal Abdullah Mahmood
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی عێراقی لە پەرلەمانی کوردستان ئایدن مەعرووف بەشداری کۆنفڕانسێکی کردبوو بەناوی "مافەکانی تورکمان لەهەرێمی کوردستانی عێراق" کە ماڵی تورکمان رێکیخستبوو. لەوێ بەئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند کە پێویستە تورکمانەکان کاریگەریی زیاتریان هەبێت لەو بڕیارانەی لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان دەردەچن و ئەرکی گرنگیان پێ بسپێردرێت.
ناوبراو هەوڵەکانی پارتەکەی خستەڕوو لەبارەی رەوشی تورکمانەکانی عێراق و مافی سیاسی و کێشەکانیان و زیاتر گوتی: "پێویستە لە هەرێم تورکمان وەک دووەم پێکهاتەی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. بەدرێژایی مێژوو لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش ئەرکێک و پۆستێکی گرنگ نەدراوە بە تورکمانەکان. بۆیە دەمانەوێت پۆستێکی گرنگی وەک جێگری سەرۆک یان جێگری سەرۆکوەزیران لە هەرێم بدرێت بە تورکمانەکان".