Haydar Hadi,Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
بەغدا - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتح یڵدز لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ خێزانە تورکمانەکان کۆبوویەوە.
لە خوانێکدا کە لە ئۆجاخی برایەتی تورکمانەکان لە بەغدا سازکرا، یڵدز لەگەڵ چەند خێزانێکی تورکمانی ناوچەکە کۆبوویەوە.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئۆجاخی برایەتی تورکمان لە بەغدا یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی تورکمان لە ناوچەکە. لەگەڵ چەند برایەکی تورکماندا کە لە ناوچە جیاجیاکانەوە هاتبوون کۆبووینەوە".