Halil İbrahim Sincar
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
ماردین - AA
پارێزگاری ماردین، مسته‌فا یامان كه وه‌ك بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه راسپێردراوه، له‌ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا یامانی وه‌ك بریكاری سه‌رۆك شاره‌وانی راسپارد، ناوبراو گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و له‌ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.
پێشتر وه‌زارتی ناوخۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی ماردین، ئه‌حمه‌د توركی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
سكاڵانامه به تۆمه‌ته‌كانی، "تێكدانی یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی توركیا، ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆرستی چه‌كدار و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆیان، به‌كارهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی به خراپی، سووكایه‌تیكردن به گه‌لی تورك، كۆماری توركیا و په‌رله‌مان" دژی ئه‌حمه‌د تورك ئاماده‌كراوه.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە سەرۆک شارەوانی وان، بەکر کایا-یان لەکارەکەی دوورخستۆتەوە.
لەڕوونکردنەوەیەکدا ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە کە بەکر کایا سەرۆک شارەوانی وان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و لە شوێنی ئەو پارێزگاری وان، ئیبراهیم تاشیاپان بە وەکالەت لە شوێنی دانراوە.
سەرۆک شارەوانی وان، بەکر کایا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/کەجەکە سزای ١٥ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنراوە.
جێگری پارێزگاری سێرت، جه‌یهون دلشاد كه وه‌ك بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه راسپێردراوه، ده‌ستبه‌كاربوو.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانیی سێرت، تونجه‌ر باكرهان له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا به‌ندكرا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی دووریخسته‌وه و جێگری پارێزگاری سێرت، جه‌یهون دلشاد تاشكن-ی وه‌ك بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه راسپارد.
دوای راسپێردرانی تاشكن بۆ ئه‌و ئه‌ركه پارێزگاری سێرت، مسته‌فا توتوڵماز سه‌ردانی ناوبراوی كرد.
دواتریش تاشكن گه‌یشته بینای شاره‌وانی و ده‌ستبه‌كاربوو.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سێرت، تونجه‌ر باكرهان له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كە/كه‌جه‌كه" و به‌شداریكردن له ژماره‌یه‌ك خۆپیشاندانی نایاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی په‌كه‌كه و پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆیان به‌بڕیاری دادگا به‌ندكرا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرۆک شارەوانی دێرسم، مەهمەت عەلی بول لە کارەکەی دوورخستەوە.
ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی شارەوانی دێرسم، مەهمەت عەلی بول لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و لە شوێنی ئەو جێگری پارێزگار، ئۆڵگون ئۆنەر بە وەکالەت دانراوە.
بەهۆی پڕۆپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی و راگەیاندنی بە ئاشکرا بەشداریکردن لە بەخاکسپاردنی کوژراوانی رێکخراوی تیرۆریستی، داواکاری گشتی دێرسم سەرۆک شارەوانی شارەکە، مەهمەت عەلی بول-ی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی دەستگیر کرد.