دیاربەکر
ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەلای دیاربەکرییەکانەوە گرنگیی تایبەتی خۆی ھەبوو و ھەمووان سەرقاڵی باسکردنی وردەکارییەکانین.
زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارە ناوەڕکەکەیان پآ باش بوو و وەک ھەنگاوێکی گەورە تەماشایان کرد، لە بەرانبەریشدا کۆمەڵێکی تر ئەو مافانەی تێیدا بە کورد دراوە بە کەم وەسف کرد.
مەدەنی سەیرەک, پارێزگاری پێشووی دیاربەکری سەر بە پارتی گەلی کۆماری CHP بە ئەنادۆڵوی گوت "ناوەڕۆکی پاکێجەکە ئومێدبەخشە, بەتایبەت گۆِانکاری لە سیستمی ھەڵبژاردندا کارێکی باشە و کەمکردنەوەی ئاستی کەمترین ڕێژەی پێویست بۆ چوونە پەرلەمان لە %١٠ بۆ %٥ ھەنگاوێکە بۆ بەرەو دیموکراسیی زیاتر."
ھاوڵاتییەکی دیاربەکر لەبارەی پاکێجەکەوە گوتی "دڵخۆشین بە ناوەڕۆکەکەی, بە تایبەتی ھەردوو بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی ڕێژەی چوونە پەرلەمان و ئازادیی لە جل پۆشیندا."
ھاوڵاتییەکی تریش گوتی "پەروەردە بە زمانی دایک تەنھا لە قوتابخانە نموونەییەکاندا بەس نییە و پێویستە بە بڕیارێک لە قوتابخانە حکومییەکانیشدا ھەبێت."
کۆمەڵە ھاوڵاتییەکی تریش پێیان وابوو ناوەڕۆکەکە بڕیاری باش و دڵخۆشکەری تێدا بووە، بەڵام ھێشتا بە ھەنگاوێکی بچووک تەماشای دەکەن و گوتیان چاوەڕێی زیاتر لەمە بوون.