دیمەشق
ئەمڕۆ لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادان، پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و تا سبەینێ دەنگدان بەردەوام دەبێ.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا تەنیا بەشار ئەسەد، ماهر عەبدولحافز حەجار، حەسەن عەبدوڵا نوری کێبڕکێ دەکەن. لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەوە یەکەمجارە سێ کاندید بچنە کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە.
لە سەرتا سەری ئەو ناوچانەی پرۆسەکە بەڕێوە دەچێ، نۆ ھەزار و ٦٠١ بنکەی دەنگدان کراونەتەوە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا وێڕای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکە، پرۆسەکەی بە " نا ماقوڵ و گاڵتەجاڕی" وەسفکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاندبوو لەم ھەڵبژاردنەدا ١٥ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.