دیمەشق
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەکاتی پێشوازییکردنی لەوەزیری دەرەوەی روسیا (سێرگی لاڤرۆڤ) و شاندێکی ھاوسەفەری گوتی " سوپاسی خەڵک و دەوڵەتی روسیا دەکەین بۆ پشتگیرییکردنمان لەکاتی بەرپەرچدانەوەی ھێرشی تیرۆریستان و وڵاتانی رۆژئاواو عەرەبی و ھەڕەشە ھەرێمییەکان، ھەڵوێستی روسیا لە پشتگیریکردنمان، ھیوا بەخشە بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ھاوسەنگییە نێودەوڵەتییەکان".
شاندی روسیا دووپاتیانکردەوە ئەوان پشتگیریی لە چارەسەری سیاسییانەی قەیرانی سوریا دەکەن چونکە روسیا ئەو قەیرانە وەکو یەکێ لە پرسە گرنگەکان تەماشا دەکات.