Adem Demir
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسپ شاهین رایگەیاند "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگری (میت)دا، 44 كه‌س ده‌ستگیركران كه دوو كه‌سیان له‌نێودایه رێكخه‌ری هێرشه‌كه‌ی ده‌ورووبه‌ری پاركی ڤۆدافۆنی بهشیكتاش و، پلانداڕێژەری هێرشه‌كه‌ی ڤهزنهجیلهرن".
واسپ شاهین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیستانبوڵ، مسته‌فا چاڵشكان له بینای پارێزگا بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسپ شاهین باسی له‌وه كرد هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگا و میت، زانیاری ئه‌وه‌یان پێگه‌یشت كه خانه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی په‌كه‌كه به نیازی ئه‌نجامدانی چالاكی شه‌ڕه‌نگێزین له ئیستانبوڵ و، پشت به‌ستن به‌و زانیاریه‌ی کە له 13 شارۆچكه‌ی ئیستانبوڵ، كۆجائه‌لی، ئه‌نقه‌ره، دیاربه‌كر و هه‌كاری ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسپ شاهین رایگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 44 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و گوتی: "له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، یه‌كێك له‌و 44 كه‌سه وه‌ك رێكخه‌ر به‌شداربووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یاریگای یانه‌ی بهشیكتاش Vodafone Parkدا و دوای دیاریكردنی شوێنه‌كه له دوا ساتدا له ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه دابه‌زیوه و هه‌ڵاتووه، یه‌كێكی دیكه‌شیان ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌لاماره‌كه‌ی ڤه‌زنه‌جیله‌ری رێكخستووه كه ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی كردبووه ئامانج".
ناوبراو راشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له سێ شوێنكار و چوار گه‌نجینه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و گوتی: "13 پارچە چه‌ك كه سیانیان كڵاشینكۆفن، دوو چه‌كی راو و ژماره‌یه‌ك چه‌كی هاوشێوه، 161 كیلۆگرام تهقەمەنی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و جگه له‌مانه‌ش ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و دۆكومێنت دەستیان بەسەردا گیرا كه لێكۆڵینه‌وه‌یان لەسەر دەکرێت".