Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''قۆناغی دوای ئەلباب بریتییە لە رۆیشتن بەرەو منبج. بەڵام ئەگەر لەگەڵ هاوپەیماناندا و بەتایبەت لەگەڵ ئەمریکادا بتوانین هەنگاوی هاوبەش بنێین، ئەوا لە هەوڵی ئەوەداین کە ئۆپەراسیۆنی رەققە پێکەوە ئەنجام بدەین. هاوکات ئەگەر بێت و لەلایەن رووسیاوە داواکاریی وەک ئەوەی کە 'دەتوانین پێکەوە بەرەنگاری داعش ببینەوە' مان ئاراستە بکرێت، ئەوا دەکرێت هەموومان پێکەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدەین. لە مانگی ئازاردا سەردانی رووسیا دەکەین. بەچڕوپڕیی ئەم بابەتانە لەوێ تاوتوێ دەکەین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''لە ئێستادا لە ئەلباب لەگەڵ سوپای سووریای ئازاددا کاردەکەین. ئەمە ئەو دۆخەیە کە ئێستا لە ئارادایە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە پاکستان، لە فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ''سەبارەت بەڕەققە لەگەڵ ئەمریکادا گەیشتوونەتە چی؟''، رایگەیاند: "سهرهتا دهزانن كه ئهو خاڵهی پاش جهرابلوس، راعی و دابق پێیگهیشتین ئهلبابه. شوێنی خۆیهتی ئهگهر بڵێن 'ئێمه ئۆپهراسیۆنی پاككردنهوه ئهنجام دهدهین' هێشتا ههر بهردهوامه. قۆناغی دوای ئەلباب بریتییە لە رۆیشتن بەرەو منبج. بەڵام ئەگەر لەگەڵ هاوپەیماناندا و بەتایبەت لەگەڵ ئەمریکادا بتوانین هەنگاوی هاوبەش بنێین، ئەوا لەهەوڵی ئەوەداین کە ئۆپەراسیۆنی رەققە' پێکەوە ئەنجام بدەین. هاوکات ئەگەر بێت و لەلایەن رووسیاوە داواکاریی وەک ئەوەی کە 'دەتوانین پێکەوە بەرەنگاری داعش ببینەوە'مان ئاراستە بکرێت، ئەوا دەکرێت هەموومان پێکەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدەین. لە مانگی ئازاردا سەردانی رووسیا دەکەین. بەچڕوپڕیی ئەم بابەتانە لەوێ تاوتوێ دەکەین. له ئێستادا كارهكانی ئهلباب لهگهڵ سوپای سووریای ئازاددا بهڕێوهدهبهین. ئهو خاڵهی كه تێیداین ئهوهیه".
له وهڵامی پرسیارێكدا لهبارهی ئهوهی كه ئایا ههڵویستی ئهمریكا لهبارهی منبج چییه؟ دهنگۆی پێدانی چهكی قورس ههیه بههێزهكانی سووریای دیموكرات، ئهردۆغان گوتی:
"ئەگەری هەیە رووی ئەو چەکانە لە ئێمە بکرێت. ناتوانم بڵێم بڕیارێکی تەواو هەیە لەسەر ئیدارەی نوێ لە منبج و رەققە. بەڵام وەک دەزانن سەرۆک ئەرکان هاتە تورکیا. چاوپێککەوتنی ئەنجام دا. لەبارەی هەر هەنگاوێکی هاوبەشەوە، رێکخەری سئ ئای ئەی هات وەک دەزانن. هەندێک لە چاوپێکەوتنەکان، من و راوێژکاری میت ئەنجاممان دا. هەنگاوی تایبەت نرا کە کاری سەرەکی ئەم قۆناغەیە. ئەوانیش وابزانم سی ئای ئەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.
گوتيشی: "بەڕای ئێمە هێزە دیموکراتەکانی سووریا، نابێت لەناو ئەم کارەدابن. ناکرێت پێکهاتەیەکی لەو چەشنە کە باڵی سیاسی و چەکداری گرووپێکی تیرۆریستی وەها لەگەڵ ئێمەدا بن. نابێت. لە سەرەتاوە شتێک هەبوو کە دەمانگوتەوە. دەبێت ئەمانە منبج چۆڵ بکەن، لە کاتێکدا ئەو شوێنە پەیوەندی بەمانەوە نییە منبج هی عەرەبەکانە. رەققەش بەو چەشنە هی عەرەبە. لەوێ نزیکەی ٢٥٠٠ داعش هەیە بەپێی ئەو زانیاریانەی لامانە. هەموو ئەم رووبەڕووبوونەوانە، بەپاڵپشتی سوپای سووریای ئازاد دەکرێت و چارەسەر دەکرێت لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانان پێکەوە. هیوادارین کە لە راوێژدا بین".