وان
دوای ئەوەی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لەپێناو خوێندن بە "زمانی زگماکی" بریاری بایکۆتی قوتابخانەکانی دا لە ھەندێک لە شار و شارەدێکانی سەر بە پارێزگای ھەکاری قوتابیان نەچونە پۆلەکانیان بەڵام لە وان و بتلیس و موش سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکرد.
کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەری بەیانی ئەمرۆ لە وان، قوتابیان بە مەبەستی خوێندن روویان کردە قوتابخانەکان و دوای پشوویەکی درێژی ھاوینی، کۆتاییان بە ئاواتی دیداری ھاورێیانی قوتابی و مامۆستاکانیان ھێنا.
قوتابیان لە دەرگای چوونە ژوورەوەی قوتابخانەکانیان لەلایەن بەرێوەبەران و مامۆستاکانیان پێشوازییان لێدەکرا، لە ھۆڵەکاندا تەوقە و چاکوچۆنییان لەگەڵ ھاورێیانیان دەکرد.
دوای خوێندنەوەی سرودی سەربەخۆیی و لێدانی زەنگی خوێندنی یەکەم، قوتابیان چوونە سەر پۆلەکانیان و وەکو ھەموو ساڵێک لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە کتێبی خوێندنیان بێ بەرامبەر بەسەردا دابەشکرا.
بەبێ ھیچ کەموکورتییەک لە موش و بتلیس، بەری بەیانی ئەمرۆ حەوشەی قوتابخانەیان پڕ کردەوە.
قوتابیان و مامۆستایان لە پەرۆشی خوێندندا، لەگەڵ لێدانی زەنگی ساڵی نوێ، دەستیان بە خوێندن کرد.
یەکێک لەو پارێزگایانەی گوێرایەڵی بریاری بایکۆتی BDP بوون، پارێزگای ھەکاری بوو، لە ناوەندی شاردا بە پێچەوانەوە زەنگی خوێندن لێنەدرا.
لە یوکسەکوا، چوکورجا و شەمدینلی، بەشێکی زۆر لە قوتابخانەکان بە چۆلی مانەوە. بەرێوەبەران و مامۆستایانی قوتابخانەکان لە بەری بەیانییەوە سەرەرای ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بە ھۆی نەھاتنی قوتابیانەوە نەیانتوانی خوێندن دەست پێی بکەن.
بەرپرسانی ناوچەکە رایانگەیاندووە بە ھۆی بایکۆتی BDP یان نەھاتنی سەربەخۆی قوتابیانەوە ھۆڵەکانی خوێندن ئەمڕۆ چۆل بوون، لە ھەفتەی داھاتوودا ئەوە دووپات نابێتەوە و دەوامی خوێندنی ئاسایی دەست پێدەکات.
لەو ناوەدا ئەو قوتابیانەی ئەمرۆ لە شەمدینلی و یوکسەکوا سەردانی قوتابخانەکانیان کردبوو، بەھۆی کەمیی ژمارەی قوتابیانەوە گەرانەوە ماڵەکانیان.