Heman Hussein Yaseen
26 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2023
هەولێر - AA
بڕیارە سبەی دووشەممە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح سەردانی بەغدا بکات.
لە سەردانەکەیاندا، شاندەکەی حکوومەتی هەرێم لەبارەی پرسی بوودجە و مووچەی مووچەخۆران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە شایستە دارییەکانی ھەرێم، جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و ناردنی بۆ حکوومەت بۆ دابەشکردن بەسەر مووچەخۆراندا، ھاوکات ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.