Heman Hussein Yaseen
14 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2024
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، دلشاد شەھاب بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.
دلشاد شەھاب ڕاشیگەیاندووە کە لە سەردانەکەدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و پرسە ھاوبەشەکان کۆدەبێتەوە.