Cemal Sargati
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
سلێمانى-AA
هەموو ساڵێک لە شارى سلێمانى بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە چەندین چالاکى هونەرى و رۆشنبیرى بەرێوەدەچن و هاووڵاتییانیش بۆ بەسەربردنى کات و ساتێکى خۆش سەردانى شاڕێی سالم دەکەن لەوى نەورۆزى خۆیان پیرۆز دەکەن.
بەڕێوەبەرى کەلەپوورى کورد لە سلێمانى، ئیبراهیم ئەحمەد بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "سەرەتا بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆزەوە پیرۆزبایى خۆم ئاراستەى سەرجەم هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەکەم، وەک نەریتێى ساڵانەى شارى سلێمانى ئامادەکارى تەواو کراوە بۆ ئەم بۆنەیە".
گوتیشى: "وەک بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەر لە سلێمانى ساڵانە لەم بۆنەیەدا بەشدارین و پشکى شێرمان بەردەکەوێت، سەرجەم ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەو بۆنەیە و بڕیارە چەندین چالاکى جۆراو جۆر بەرێوەبچن".
راشیگەیاند "ئاگرى نەورۆز لە کات و ساتى خۆیدا دەکەینەوە ئەگەر چى بڕیاربوو دوابخرێت بەڵام هەر لەو کاتەدا ئەو بۆنەیە بەرز رادەگرین بڕیاریشە لە کاتژمێر 2 چالاکییەکان بە رێرۆشتنێک دەست پێدەکات تادەگاتە گردى مامە یارە لەوێش لە کاتژمێر 3 پەردە لەسەر پەیکەرى شاعیرى گەروەى کورد پیرەمێرد لادەدرێت و یەکەمجارە پەیکەرى بۆ دروست بکرێت کە لەلایەن ساهیر سدیقەوە بۆى دروست کراوە، وە پاش ئەوەش چالاکییەکانى تر ئەنجام دەدرێن کە خۆى لە گۆڕ‌انى هەڵپەرکى و بەئامادەبوونى دەیان گۆرانىبێژو هونەرمەندى مۆسیقى چالاکییەکان بەرێوە دەچن".
ئیبراهیم ئەوەشى گوت "ئەمساڵ جیاواز لە سالانى تر ئەوەیە کە خەڵاتێک دەبەخشرێتەوە کە ئەویش پەیکەرێکى شاعیرى گەورەى پیرمێردە کە ئەوەش دەبێتە نەریتێکى ساڵانە کە هەر ساڵێک کوردپەروەرێک لەو جۆرە پەیکەرى بۆ دروست دەکرێت".
لاى خۆشیەوە گوته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی، رائید کاروان حمهسدیق له کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رایگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وه‌ک ساڵانی رابردوو پلانی خۆی هه‌یه بۆ مه‌راسیمی جه‌ژن، بۆ ئه‌مساڵیش به‌رنامه‌کانمان خۆی له چه‌ند خاڵێکدا ده‌بینێته‌وه، له‌مشه‌وه‌وه واته 19/20-3-2017 شه‌قامی سالم له سلێمانی پاڵاسه‌وه تا پردی خه‌سره‌و خاڵ به رووی شۆفێراندا داده‌خرێت و رۆیشتن ته‌نها بۆ پیاده‌کان ده‌بێت، هه‌روه‌ها له رۆژی مه‌راسیمی ئاگری نه‌ورۆزدا له گردی مامه یاره هاتوچۆی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه ده‌کرێت".
گوتیشی: "له رۆژی 21 مانگه‌وه تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له سه‌نته‌ری شار‌و ته‌واوی سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیاره‌کان ئاماده‌ییان ده‌بێت بۆ رێکخستنی هاتوچۆ، واته له ته‌واوی سه‌یرانگاکانی ده‌ورووبه‌ری سلێمانی ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندان له ئه‌رکدا ده‌بن، هاوکات تیمی فڕۆکه‌وانیش بۆ چاودێریکردنی ره‌وشی هاتوچۆ له ئه‌رکدا ده‌بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ تیمی ته‌ندورستی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر بریندارێک".