Cemal Sargati
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
سلێمانى-AA
بە ئامادەبوونی سەرجەم کوتلە پەرلەمانییەکان و ئەنجوومەنی دادوەری و ئەنجوومەنی ئەوقاف و ئایینەکانى تر، كۆنفرانسی نووسینی ره‌شنوسی یاسای (لێبورده‌یی نیشتیمانی) له سلێمانی ئه‌نجامدرا كه تایبه‌ته به قۆناغی دوای داعش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كه له عێراقدا دروست بوون.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌شواق جاف به ئاژانسى ئانادۆڵوى رایگه‌یاند، "به هۆی داعشه‌وه كێشهگهلێكى گه‌وره روویانداوه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا كه خۆى له گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسى چه‌ندین كێشه‌ى تر ده‌بینێته‌وه، بۆیه ئه‌و كێشانه‌ش به بێ بوونی یاسایه‌ك به ئاسانی ناتوانرێت چاره‌سه‌ربكرێت كه هه‌موو كێشه و گیروگرفتێك پێویسته له قۆناغی دوای داعش چاره‌سه‌ربكرێت، بۆیه له ئێستادا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ره‌شنووسێك ئاماده‌بكرێت و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت تاوه‌كو ئه‌و گرفتانه سه‌رجه‌میان كاربۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت".
گوتیشى: "بۆچوون و تێبینییه‌كی زۆرمان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌شنوسه‌كه كه ئاماده‌كراوه تاوه‌كو ئاراسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین دووباره پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و ئه‌وكاته رەوانەی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و یاسایی به‌دواداچوونى وردی بۆ بكرێت".
عێراق له‌دواى دروستبوونى شه‌ڕى داعشه‌وه چه‌ندین كێشه و گیروگرفت رووى تێكردووه كه خۆى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ده‌بینێته‌وه. له ئێستاشدا كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت كه ره‌شنوسێك بە ناوى (لێبوردەیی نیشتیمانی) ئاماده بكرێت و ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكرێت تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌و كێشانه‌ى كه روویان له عێراق كردووه چاره‌سه‌ر بكرێن.