Cemal Sargati
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری عیراق، فوئاد مه‌عسوم سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد له‌شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئەو حزبه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی سەركۆماری عێراق بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونە له‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، هەروەها دوایین گۆڕانكارییەكانی دۆخی سیاسیی و قەیرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و بابەتەکانی پەیوەست بەناوچهكه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
بەپێی زانیارییەکان بەشێكی دیکەی ئامانجی سەردانەكەی مەعسوم گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە بۆ گفتوگۆكردن و چارەسەركردنی كێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ئایندەدا سەردانی بەغدا بكات.
فوئاد مەعسوم یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر پشكی کورد ئەو پۆستەی لە بەغدا وەرگرتووە.