10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
عەفرین - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری عەفرین سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، چوار کەسی مەدەنی کوژران و ١٥ی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری عەفرین تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشکرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، چوار کەسی مەدەنی کوژران و ١٥ی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەیشکرد کە برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان، سەختە و روونیشیکردەوە، هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە کە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کوژێندراوەتەوە.
لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا، سوپای تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ سوپای نیشتمانی سووریا لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆن لقی زەیتون-دا شاری عەفرینی لە رێکخراوی تیرۆریستیی "یەپەگە/ پەکەکە" پاککردەوە، بەڵام شانەکانی رێکخراوەکە ناوە ناوە کردەی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدەن.
سەرچاوە ئەمنییەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکەن کە رێکخراوە تیرۆریستییەکە لە بەرپرسیاریەتی ئەنجامدانی ئەو کردانە را دەکات کە لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات و بەهۆیانەوە، کەسانی مەدەنی دەبنە قوربانی.