Mohammed Baqi Hussein
15 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
ئیدلب - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی سوپای ئه‌سه‌د بۆسەر گەڕەکی قسوور لە شاری ئیدلب، 11 مەدەنی کوژران و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.
له كاتێكدا دیداره‌كانی ئاستانا سه‌باره‌ت به‌سووریا به‌رده‌وامه، پێشێلكارییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌دیش دژی خه‌ڵكی مەدەنی سووریا درێژه‌ی هه‌یه.
یه‌حیا ئارجه كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی ئیدلب له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رژێمی ئه‌سه‌د گەڕەکی قسوری لە شارەکە بۆردومان كردووه.
یەحیا ئارجه رایگه‌یاند له هێرشه‌كه‌دا، 11 مەدنی کوژران و 13ی دیكه‌ش برینداربوون و گوتی: "تیمه‌كانی به‌رگریی مه‌دەنی له‌هه‌وڵی گه‌یشتندان به‌و سێ خێزانه‌ی بوون به‌ژێر داروپه‌ردووی بینا رووخاوه‌كانه‌وه. برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام هه‌ندێكیان برینه‌كانیان سه‌خته."