Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2017
نیۆیۆرك ــ AA
سەرۆكی میسر، عەبدولفەتاح سیسی پڕۆسەی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو تاوتوێ دەکات.
لە بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی میسر دا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، هاتووە كە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە شاری نیۆیۆرك و لە پەراوێزی زنجیرە كۆبوونەوەكانی خولی ٧٢هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، عەبدولفەتاح سیسی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو كرد و كۆبوونەوە.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، سامح شوكری و بەرپرسی هەواڵگری گشتی، خالید فەوزی و بەڕیوەبەری نووسینگەی سەرۆكی میسر، لیوا عەباس كامل، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لەوەتەی بووەتە سەرۆكی میسر، ئەمە یەكەمجارە بە شێوەیەكی ئاشكرا عەبدولفەتاح سیسی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو كۆببێتەوە.
بە پێی بەیاننامەكە كە لە كۆبوونەوەكەدا عەبدولفەتاح سیسی و بنیامین ناتانیاهو چۆنیەتی زیندووكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی، دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەگەڵ دەستەبەركردنی پێویست كە ببێتە هۆی سەرخستنی پڕۆسەی یەكلایی كردنەوەی نێوان هەردوولایان، تاوتوێ كرد.
لای خۆیەوە سەرۆكی میسر جەختی لەسەر گرنگی ئەو هەوڵانە كردەوە كە وڵاتەكەی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانی نێوان هەردوو لایەنی فەڵەستینی و ئیسرائیل خستوویەتەگەڕ بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێكی عادیلانە و گشتگیر بۆ چاسەركردنی پرسی فەڵەستین لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت بە پێی بنەما نێودەوڵەتییەكان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە سیسی ستایشی هەوڵەكانی ئیداری سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كرد كە لەو بارەیەوە خستوویەتە گەڕ و ئاماژەی بەوەشداوە كە یەكلایی كردنەوەی یەكجارەکی و عادیلانە بۆ پرسی فەڵەستین، واقعێكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئاوارەوە كە سەقامگیری، ئاسایش و گەشەكردن بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەكەی لێدەكەوێتەوە.
هەر بە پێی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی میسر كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ستایشی هەوڵ و رۆڵی گرنگی میسر كردووە كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدی هێنانی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەكە خستوویەتەگەڕ.
هاوكات لە روونكردنەوەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە داوە كە لە نیۆیۆرك، بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی كۆبوویەوە.
بە پێی رۆژنامەی جرۆزالیم پۆستی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە كە كۆبوونەوەكە ٩٠ خولەكی خەیاند بۆ یەكەمجارە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و میسر بە ئاشكرا كۆببنەوە كە دوو جار بە نهێنی لە ساڵی ٢٠١٦ بە تەلەفۆن لەگەڵ یەكتر قسەیان كردبوو.