Muhammet Ali Kemal
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
ئیدلب/ ئەنقەرە- AA
هێزەکانی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد، چوار هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگای ئیدلب کە یەکێکە لەو چوار ناوچەیەی سووریا کە بە ناوچەی داماڵراو لە پێکدادانەکان دیارکراوە. لە ئەنجامی هێرشەکانیشدا لانی کەم چوار هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدا و حەوت هاووڵاتیی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیدلبەوە دەستکەوتوون، هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد هێرشی ئاسمانیی یەک لەدوای یەکیان کردووەتە سەر سێ گوند و ناوچەی دەرعا کە دەکەونە باشووی پارێزگاکەوە و نزیکن لە یەکترییەوە.
لە گوندی هابیتی سەر بە پارێزگاکە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکەدا لانی کەم چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکە برینداربوون.
هەوڵەکانی دیارییکردنی ژمارەی قوربانییانی دوو گوندەکەی دیکە و ناوچەی دەرعا درێژەیان هەیە.