Hakan Çopur
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سیناتۆری كارۆلینای باشوور، لیندسی گراهام، كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی كۆماریخوازه‌كان له ئه‌مریكا، رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی كرده ئامانج كه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه و، رایگه‌یاند: "له ئێستادا ئه‌سه‌د له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوانبارێكی جه‌نگه".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا كه له كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه، گراهام باسی له دوایین هێرشی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كرد بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و، رایگه‌یاند: "له ئێستادا ئه‌سه‌د له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوانبارێكی جه‌نگه. ئه‌سه‌د و ده‌وروبه‌ره نزیكه‌كه‌ی تاوانباری جه‌نگن و، ده‌بێت وه‌ك ئامانجێكی سه‌ربازیی شه‌رعی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هێنانه خوارهوهیتان هه‌بێت ده‌بێت ئه‌نجامیبده‌ن".
گوتیشی: "ده‌بێت هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌سه‌د داگرین و له‌ناوی به‌رین. ده‌بێت له سووریادا ناوچه‌ی ئارام دروستبكه‌ین. ده‌بێت به رووسیا و ئێران بڵێین "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵهتان به‌زاند ئه‌وا لێتان ده‌ده‌ین". پێویسته دووباره به‌و چاوه له‌و لایه‌نانه بڕوانین كه هێزبه ئه‌سه‌د ده‌به‌خشن".
گراهام دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته له سووریادا هه‌نگاو دژ به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بگیرێته‌به‌ر و، گوتی: "جیهان تهماشاری سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ده‌كات. ئێران و رووسیا ته‌ماشای سه‌رۆك ده‌كه‌ین. كۆریای باكوور ته‌ماشای سه‌رۆك ده‌كات. له ئێستادا سه‌رۆك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بكات كه ئۆباما كردی؛ ئیدی له ناحیه‌كه‌دا شهریفێكی نوێ هه‌یه و، ناردنی ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز كه نیشانیبدات ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا له كۆشكی سپی، باسی له‌وه كردبوو كه هه‌موو بژارده‌یه‌كیان به بژارده‌ی سه‌ربازیشه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه دژ به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و، سه‌رۆكی رووسیاش، ڤلادیمێر پوتین، ئه‌گه‌ر ده‌ستی هه‌بێت له هێرشه‌كه‌دا ئه‌وا ئه‌ویش باجه‌كه‌ی ده‌دات.
تره‌مپ باسی له‌وه كردبوو كه له‌ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا بڕیار ده‌ده‌ن دوای هێرشه كیمیاییه‌كه له سووریا چی بكه‌ن و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه باجی قورس ده‌ده‌ن.